٦ شوبات ٢٠١٧ - ٠٣:٢١
حەشدی شەعبی تێکشکاندنی دوو هێرشی داعشی راگەیاند

حەشدی شەعبی تێکشکاندنی دوو هێرشی چەکدارانی داعش-یان لە رۆژئاوا و باکووری موسڵ راگەیاند، تەنیا لە هێرشێكیشدا زیاتر لە 40 چەکداری داعش كوژراون


هێزەکانی حەشدی شەعبی تێکشکاندنی دوو هێرشی چەکدارانی داعش-یان لە  رۆژئاوا و باکووری موسڵ راگەیاند، تەنیا لە هێرشێكیشدا زیاتر لە 40 چەکداری داعش كوژراون.

بە پێی هەواڵ دەری ئەهلوبەیت ع.ابنا: رۆژی شەممە، لیوای دووی سەر بە حەشدی شەعبی لە ناوچەی خەبیرات لە رۆژئاوای موسڵ بەرپەرچی هێرشێکی داعش-یان داوەتەوە. وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، لەو هێرشەدا زیاتر لە 40 چەکداری داعش كوژراون.

بەپێی راگەیێندراوێکی دیكەی حەشدی شەعبی، هێزەکانی بزووتنەوەی بابلیون-ی مەسیحی سەر بە حەشدی شەعبی، لە ناوچەی شرێخان كە 20 کیلۆمەتر لە قەزای تلکێف دوورە، هێرشێکی چەکدارانی داعش-یان تێکشکاندووە، بەڵام ئاماژە بە ژمارەی كوژراوانی داعش نەكراوە.